کوردستانی
بەرپرسێكی رۆژئاوا داوا لە یونسكۆ دەكات شوێنەوارەكانی عەفرین رزگار بكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هاوسەرۆكی جێبەجێكاری پاراستنی شوێنەوارەكانی هەرێمی فورات لە رۆژئاوای كوردستان، داوا لە رێكخراوی یونسكۆ دەكات كە ئەركی خۆی جێبەجێ بكات و سنوورێك بۆ بە تاڵانبردنی شوێنەوارەكانی رۆژئاوا لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە دابنێت.
عەلی سلێمان، هاوسەرۆكی جێبەجێكاری پاراستنی شوێنەوارەكانی هەرێمی فورات رایگەیاند "ئەم كردەوانەی دەوڵەتی توركیا تەواوكەری رێبازی داعشە كە شوێنەوار و كلتووری گەلانی لە ناو دەبرد".
وتیشی "دەوڵەتی داگیركەری توركیا بە مەبەستی سڕینەوەی ناسنامە و كلتووری هەرێمە داگیركراوەكانی عەفرین، گرێسپی و سەرێكانی، هەوڵ بۆ سووتاندن و تاڵانكردنی شوێنەوارەكان دەدات".
هاوسەرۆكی جێبەجێكاری پاراستنی شوێنەوارەكانی هەرێمی فورات، راشیگەیاند "دەوڵەتی توركیا گردی سەهران لە گوندی خربەت رزی حەمام توركمان و تل حەلەفی سەرێكانی وێران كردووە".
ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان "بانگەوازی ئاراستەی یونسكۆ كرد كە لە بەرانبەر ئەم كردەوانەی دەوڵەتی توركیادا بەرپرسیاربن و سنوورێكیان بۆ دابنێن كە كۆتایی بە ئەم تاڵانكاریانە بهێنن".