کوردستانی
پەكەكە: ئەگەر زەمینەی سیاسی هەبێت ئامادەین چەك دابنێین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هاوسەرۆكی كەجەكە رایدەگەیەنێت ئێستا گەلی كورد لە قۆناغێكی چارەنوسسازدایە و ئەگەر توركیا مافەكانی گەلی كورد لە باكور بدات، ئامادەن چەك دابنێن و دەست بە گفتوگۆ بكەن.
بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی دەستەی بەڕێوەبەری كۆما جڤاكێن كوردستان- كەجەكە كە باڵی سیاسی پەكەكەیە، لەمیانی بەشداریی لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند "لە قۆناغێكی مێژووییدان كە چارەنووسی گەلی كورد دیاری دەكرێت، ئێستا گەلی كورد دەسكەوتەكانی نەپارێزێت، ناتوانێت داهاتووی خۆی بەدەست بهێنێت، ئەركی هەموو لایەنە سیاسییە كوردییەكان زۆر گرنگە".
بەسێ هۆزات دەشڵێت "هەندێك پارتی كوردی لەو مەترسییە تێناگەن، نایانەوێت لێی تێبگەن، هاوكاریی دوژمن دەكەن، لەگەڵ دەوڵەتی داگیركەری توركیا، دەبنە كەرەستەی پیلانی پاكتاوكارانە، ئەمە مەترسیەكی گەورەیە بۆسەر داهاتووی گەلی كورد".
هاوسەرۆكی كەجەكە ئاماژە بەوەشدەكات "ئەگەر زەمینەی سیاسی هەبێت، دەوڵەتی توركیا واز لە سیاسەتی كۆمەڵكوژی بێنێت، كورد بە ئازادی سیاسەتی خۆی رێكبخاتەوە، ئازادانە بچێتە ناو هەڵبژاردن، شارەوانییەكانی خۆی بە ئازادی و بە ویستی خۆی بەڕێوەدەبات، پەروەردەی زمانی خۆی لێ قەدەغە نەكرێت، بتوانێت بە زمانی خۆی بخوێنێت، فێری كوردی بێت، مافە كلتورییەكانی بەدەست بێنێت، مافی سیاسیی هەبێت، بەڵێ، كاری چەك چییە؟ ئێمە عاشقی چەك نین ئێمە عاشقی شەڕی چەكداری نین، بۆچی پەكەكە چەكی هەڵگرت؟ لەبەر ئەوەی سیاسەتی قڕكردن هەیە، كۆمەڵكوژی لەسەر كوردان هەیە بۆ ئەمەش پەكەكە دەستی بۆ چەك بردووە، ئەگەر كۆمەڵكوژی نەبێت و كورد ئازاد بێت لە سیاسەتكردن و بە مافەكانی خۆی بژیت، ئەو كات پێویستی بە چەك نابێت".