کوردستانی

لە رووداوێکدا مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ  ئوتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلای تاکسی لە رێگای گشتیی قەزای سۆران وەرگەڕا بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێرەکە گیانی لەدەستدا کە مێردمنداڵێکی تەمەن 16 ساڵ بوو.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سۆران رایگەیاند "ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ ئوتومبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلای تاکسی لە رێگای گشتیی قەزاکە وەرگەڕاوە و لە ئاکامدا، شۆفێرەکەی کە مێرمنداڵێکی 16 ساڵان بووە، دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەشکراوە "شۆفێرەکە دانیشتووی شارۆچکەی کەسنەزانی سەر بە هەولێرە کە لەگەڵ خانەوادەکەی بەمەبەستی میوانداری سەردانی گوندی هاودیان کردووە لە سۆران".

باس لەوەشکراوە "هۆکاری رووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی مێرمنداڵەکە تەمەنی یاسایی تەواونەکردووە بۆ لێخوڕین و دەرهێنانی مۆڵەتی شوفێری بەبێ ئاگایی باوکی ئوتومبێلەکەی لێخوڕیوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز