کوردستانی

بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگایەکی هەرێم تەرخانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ پارێزگایەکی هەرێم تەرخانکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە بە فەرمانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بەمەبەستی دابینکردنی  ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست.

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد "ئەمڕۆ شەممە 2020/9/5 بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی کۆرۆنا، بڕی پێنج سەد ملیۆن دینار بۆ تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە تەرخانکرا بۆ دابینکردنی ئامێر و پێداویستی پزیشکی پێویست".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئە پارەیە بەشێکە لە بودجەی فریاگوزاری حکومەتی هەرێم بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بۆ دەڤەر و پارێزگاکانی هەرێم تەرخانکراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan