کوردستانی
لە رووداوێکی دڵتەزێندا گەنجێک گیانلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لەسەر رێگەی دەرچوونی دەروازەی قەزای چەمچەماڵ با ماتۆڕسکیلێکەوە خۆی دەکات بەژێر بارهەڵگرێکدا و گیانلەدەستدەدات، تاوەکو ئێستا نازانرێت کەسوکاری تەرمەکە کێیە و ناسنامەکەی نەناسراوەتەوە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ گەنجێک لەسەر رێگەی دەرچوونی دەروازەی قەزای چەمچەماڵ با ماتۆڕسکیلێکەوە خۆی دەکات بەژێر بارهەڵگرێکدا و گیانلەدەستدەدات".
ئاماژەی بەوەشکرد "گەنجەکە هیچ ناسنامەیەکی پێنیە بەس تەمەنی لە دەوری 19 ساڵاندایە، دوای گەیاندنی بۆ نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو گەنجە نەناسراوەتەوە و نازانرێت کەسوکاری کێن".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دراوە بە مەودا میدیا، گەنجەکە تیشێرتێکی زەرد و پانتۆڵێکی رەشی لەپێدایە تا ئێستا تەرمەکەیەوە ناناسرێتەوە، لە ئێستادا لە پزیشکی دادی سلێمانییە.
س.س