کوردستانی
دوو تۆمەتبار بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە بڕی 25 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری تلیاکیان پێبووە و لە شاری سلێمانییەوە بردوویانەتە شاری هەولێر.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە شاری هەولێر دەستگیرکردنی دوو کەسی راگەیاند، کە بڕی 25 کیلۆگرام مادەی هۆشبەری جۆری تلیاکیان پێبووە و لە شاری سلێمانییەوە بردوویانەتە شاری هەولێر.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان رایگەیانند "بە هەماهەنگی بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەمڕۆ شەممە 2020/09/05 لە شاری هەولێر دوو کەس دەستگیرکراون کە ئەو بڕە تلیاکەیان پێبووە".
هەروەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، تۆمەتبارەکان ناویان "ع. ج. م" و "ع. ع. ع" خەڵکی ناوچەی شارباژێڕی سنووری سلێمانین، هەروەها ئاماژە بەوەشکراوە "ئەو تۆمەتبارانە ماددە هۆشبەرەکەیان لە سلێمانییەوە بردووەتە هەولێر و ئێستا بەپێی ماددەی 14ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت".
س.س
س.س