کوردستانی

کاتی چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا هات

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی چوونی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیاربوو سبەی یەکشەممە شاندی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات، بەڵام بەهۆی زیاتر ئامادەکارییەوە گۆڕانکاری لە کاتەکەیدا کرا و رۆژی سێشەممە شاندی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا بۆ بەردەوامی دان بە گفتوگۆکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلولی 2020 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی،  جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە رۆژی سێشەممەوە گفتوگۆکانی هەرێمی کوردستان و بەغدا دەستپێدەکەنەوە و پێدەچێت شاندی هەرێم بۆ ماوەی هەفتەیەک لە بەغدا بمێنێتەوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال