کوردستانی
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانەوە پەرلەمانی کوردستان وەڵام دەداتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵدان، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ ئامادەکارییەک نییە، بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچە بکرێت.
زیاد جەبار، ئەندامی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تاوەکو ئێستا بەفەرمی هیچ کاتێک لەلایەن وەزارەتی داراییەوە دیارینەکراوە بۆ دابەشکرد مووچە".
بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی هاتنی پارەکەی بەغدایە بۆ ئەوەی دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری ئەمساڵ بکات.
س.س