کوردستانی
هەڵبژاردنی پێشوەختەی 2021ی عیراق بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئامێری سیکۆس و بیکۆس دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کاروان رەسوڵ
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت هەڵبژاردنی پێشوەختە مانگی حوزەیرانی 2021 بە هەمان میکانیزمی هەڵبژاردنی پێشوو بەڕێوە دەچێت و باس لەوەش دەکات تۆماری دەنگدەران نوێ دەکرێتەوە.
ئامانج عەزیز، بەڕێوەبەری ئۆفیسی سلێمانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە مەودا میدیای وت"79 بنکەمان کراوەتەوە لە سنووری پاریزگای سڵێمانی بۆ نوێ کردنەوە و پاککردنەوەی و دەرهێنانی مردووان لە تۆماری دەنگدەراندا".
وتیشی "هەر دەنگدەرێک کارتی دەنگدانی (بایۆمەتری) ونکردبێت دەتوانێت رێکارە یاساییەکانی بگرێتە بەر کارتەکەی دەربکاتەوە" باس لەوەش دەکات "دەستمان بە ئامادەکاری کردووە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەفەرمی ئاگادارکراوینەتەوە 6ی حوزەیرانی 2021 هەڵبژاردنی پێشوەختە بەڕێوەدەچێت".
ئامانج عەزیز دەڵێت "هەڵبژاردنی پێشوەختە مانگی حوزەیرانی 2021 بە هەمان میکانیزمی هەڵبژاردنی پێشوو بەڕێوەدەچێت و بژاردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان بە ئامێری سیکۆس بیکۆس بەکاردەهێنرێت".
ک.ر