کوردستانی

تەنيا لە یەک نەخۆشخانەدا 26 تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری ورد دان

مەودا میدیا - سلێمانی |


 تەنيا لە یەک نەخۆشخانەدا 26 تووشبووی کۆرۆنا لەژێر چاودێری ورد دان
مەودا میدیا- 

 بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی  شەهید تاهیر عەلی والی بەگ تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رایدەگەیەنێت لە ئێستادا 26 تووشبووی ڤایرۆسی  لەژێر چاودێری ورد دان لە نەخۆشخانەکەیان.
 
ئازاد هەورامی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی  شەهید تاهیر عەلی والی بەگ تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "رۆژانە  نەخۆشخانەکەی ئێمە وەک فریاکەوتنی خێرا وایە هەمووکات نەخۆشمان هەیە، هەروەها لە ئێستادا 26 نەخۆشمان لەژێر چاودێری ورد دان".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە 26 نەخۆشە باری تەندروستی 5 کەسیان ناجێگیرە، هەروەها لای ئێمە چاودێری نەخۆش دەکەین ئەگەر تەندروستی باشتر بوو لای خۆمان دەیهێڵینەوە، بەڵام ئەگەر زانیـمان تەندروستی باش نییە رەوانەی نەخۆشخانەی شەهید ئاسۆی دەکەین".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز