کوردستانی

سەرۆکی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی شارەوانی سلێمانی روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

توانا کەمال، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی سەبارەت بە وتەیەکی لەبارەی کردنی قەبر بە پارە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیەنێت کە بەهیچ شێوەیەک سەرۆکی شارەوانی دەستەواژەی وای بەکارنەهێناوە.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "لە ‌چە‌ند پە‌يج و ئە‌كاونتی  نافە‌رمی بە‌ناوی سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی  دە‌ستە‌واژە‌یە‌ك دانراوە‌  (دە‌بێت خە‌ڵكی سلێمانی زۆر مە‌منونی ئە‌وكۆمپانیایە‌بن  كە‌گۆرستانی كردوتە‌ پارە‌) بۆ ھە‌موو لایە‌كی روون دە‌كە‌ینە‌وە‌ كە‌ سە‌رۆكی شارە‌وانی سلێمانی بە ‌ھیچ شێوە‌یە‌ك ئە‌و دە‌ستە‌واژە‌یە‌ی بە‌كارنە‌ھێناوە"‌.

ئاماژە بەوەشکراوە "ھاوڵاتییانی خۆشە‌ویستی شارە‌كە‌مان دە‌توانن لە پە‌یجی فە‌رمی سە‌رۆكایە‌تی شارە‌وانی سلێمانی تە‌واوی چاوپێكە‌وتنەكە‌ ببینن بۆ راستی و دروستی بابە‌تە‌كە‌".

ئەوەشخراوەتە ڕوو "بە‌داخە‌وە‌ ھە‌ندێك كە‌س بە‌ھۆی جێگیركردنی نرخی ناشتنی مردویە‌ك بە‌  ١٥٠ھە‌زار بۆ گۆڕھە‌ڵكە‌نە‌كە‌‌  و110ھە‌زار بۆ كۆمپانیاكە‌ خۆیان بە‌ زە‌رەرمە‌ند دە‌زانن چونكە‌ ‌لە‌كاتی ناشتنی مردوویە‌ك زۆرجار بڕی 300 هەزار بۆ 400 هەزاریان وە‌رگرتووە‌ لە ‌كە‌سوكاری كۆچكردووە‌كە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز