کوردستانی
شوێنگرەوەی سۆران عومەر لە پەرلەمان دیاریكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەرێم پەرلەمانتارێكی دیكەی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستانی بۆ شوێنگرەوەی سۆران عومەر دیاریكرد، كە لەكۆتایی مانگی حەوتی رابردوو دەستی لەئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان كێشایەوە.
سۆران عومەر ئەندامی پێشووی پەرلەمانی كوردستان لەلێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت" رۆژی سێ شەممە عومەر گوڵپی لە پەرلەمانی كوردستان وەك شوێنگرەوەی من سوێندی یاسایی دەخوات".
وتیشی"كاك عومەر لەریزبەندی كۆمسیۆندایە، پێش ئەو مامۆستا مەروان بووە بەڵام ئەو ناچێتە پەرلەمان و مامۆستا عومەر دەچێتە شوێنەكەی، ئەوە كۆمسیۆن دیاریكردووە و بەپێ بەرنامەی كاری پەرلەمانی كوردستانیشە".
سۆران عومەر دەشڵێت"لە 27 ی 7 لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە دەستلەكاركێشانەوەی پەسەند كراوە".
دەستلەكاركێشانەوەی ئەو پەرلەمانتارە لە كاتێكدایە، لەماوەی رابردوودا بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەندێك زانیاری لەسەر ئەوەی كە گوایە "سەرۆكی حكومەتی هەرێم خاوەنی بانك و كۆمپانیایە و بۆ قازانجی خۆی بەكاریاندەهێنێت" لە پەرلەمانی كوردستان پارێزبەندی لەسەر هەڵگیرا و دواتریش لەلایەن دادگای هەولێرەوە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچوو ".
سۆران عومەر لە 14/7/2020 لە رێگەی پەیجی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لەئەندامیەتی پەرلەمانی كوردستان راگەیاند.