کوردستانی
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە: ناتوانین مامەڵەی هاوڵاتیان جێبەجێبكەین
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە، رایگەیاند، بەهۆی سووتانی بەشێك لە پێداویستیەكانی فەرمانگەكەیان، ناتوانن مامەڵەی هاوڵاتیان بەهیچ جۆرێك جێبەجێی بكەن.
كوێستان ئەكرەم سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە بە مەودا میدیای وت "لە ماوەی رابردوودا لە ئەنجامی خۆپیشاندانەكاندا، زیان بەر هەندێك بینا و شوێنی حكومی كەوت لەوانەش، بینای سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە، كە بەهۆیەوە زیانێكی زۆر بەر كەلوپەلی بیناكە كەوت".
وتیشی " ئەمڕۆ ویستمان كاوباری هاوڵاتیان جێبەجێبكەین، بەڵام بەداخەوە گرفتی زۆرمان بۆ دروستبوو نەمانتوانی ئیشەكانیان بۆ رایی بكەین بەهۆی ئەوەی ئەو كارانەی پەیوەستن بە روپێوكارانی هونەریەوە، كۆمپیتەرەكانیان لەكار كەوتوون و ژوورەكەیان سوتاوە".
سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە راشیگەیاند " داوا لە هاوڵاتیان دەكەین سەردانمان نەكەن بۆ راییكردنی مامەڵەكانیان، تا ئەو كاتەی خۆمان ئاگاداریان دەكەینەوە، هەروەها داواش لە فەرمانگەكانی سنوورەكە دەكەین نوسراومان بۆ نەكەن، چونكە ناتوانین وەڵامیان بدەینەوە، بەهۆی تێكچونی بەشێكی زۆر لە كەلوپەلی فەرمانگەكەمان.
كوێستان ئەكرەم، ئاماژەی بەوەشكرد"نوسراومان بۆ وەزارەت كردووە و دەرخستە و هەموو شتێكمان پێداون بۆ ئەوەی كەلوپەلەكانمان بۆ دابین بكەن، بەڵام بەهۆی رۆتیناتی ئیدارییەوە نازانین كەی دەكەوینەوەكار".