کوردستانی

هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی چوار بەڕێوەبەرایەتی لە سلێمانی بەردەوامن

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچەی چوار بەڕێوەبەرایەتی لە سلێمانی بەردەوامن
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

ئەمرۆ 2020/9/6 لیوا چەتۆ ساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ هەر چوار بەڕێوەبەرەكەی هەریەك لە بەڕێوەبەرایەتیەكانی نشینگەو پاسپۆرت و رەگەزنامەو نوسینگەكانی زانیاری كۆبووەوە، بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەش هەوڵی چارەسەری كێشەی مووچەی ئەو چوار فەرمانگەیە دەدرێت كەماوەیەكە مووچەكانیان دواكەوتووە.

لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە "لەسەرەتای كۆ بونەوەكە بریكاری وەزارەتی ناوخۆ پێی راگەیاندن هەموو هەوڵێك دەدات تا كێشەكانیان بۆ چارەسەربكات، هەرلەكۆبونەوەكەدا چەتۆ ساڵح راستەوخۆ پەیوەندی بە لێپرسراوانی باڵای حكومەتی ناوەندەوە كرد ،تاهەموو هەوڵێك بدەن بۆ ناردنی موچەی ئەفسەران و كارمەندانی هەرچوار بەڕێوەبەرایەتییە، ئەوانیش لای خۆیانەوە بە چەتۆساڵح بریكاری وەزارەتی ناوخۆیان راگەیاند كە هەموو هەوڵێك دەدەن تا شایستە داراییەكانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانە و كێشەكانیان چارە سەربكەن ، هەروەها لای خۆیانەوە بەڵێنیان پێدان كە كێشەی نەناردنی موچەكانیان بۆ چارەسەربكەن و لایەنی پەیوەندیداری راسپێرن بەزوترین كات موچەكانیان پێ بگات".

هەر بەپێی راگەیەندراوی كۆبوونەوەكە "‎بریكاری وەزارەتی ناوخۆ لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمیش قسەیكرد و كێشەو داواكارییەكەیانی پێگەیاند، ئەویش لای خۆیەوە بەڵێنی پێدان كە بەدواداچون بكات و هەموو هەوڵێكیش دەدات تا خواستەكانیان بەدەست دەهێننەوە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز