کوردستانی

پەكەكە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی سەربازی خۆی راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەكەكە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی سەربازی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

پارتی كرێكارانی كوردستان - پەكەكە بە فەرمی شەهیدبوونی فەرماندەیەكی خۆی راگەیاند، ئاماژە بەوەدەكات لە هێرشێكی توركیا لە تشرینی دووەمی 2019 دا شەهیدكراوە.

پارتی كرێكارانی كوردستان دوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 مانگ، رایگەیاند "دۆزدار حەمۆ، فەرماندەی پەكەكە، كادیر و "جەنگاوەری پێشەنگ" بەهۆی هێرشێكی توركیاوە شەهیدكراوە".

بەپێی هەواڵی ئاژانسەكانی نزیك لە پەكەكە، عەبدولڕەحمان حەمۆ، ناسراو بە "دۆزدار حەمۆ" لە قەندیل كراوەتە ئامانجی هێرشێكی فڕۆكەكانی توركیا.

وەك ئەو ئاژانسانە باسیان لێوەكردووە، دۆزدار حەمۆ ساڵی 1969 لە شاری عەفرینی رۆژئاوای كوردستان لەدایكبووە، ساڵی 1990 پەیوەندیی بە ریزەكانی پەكەكەوە كردووە و بە فەرمی لە ساڵی 1992 بەدواوە لە قەندیلە.

حەمۆ ماوەیەك لە فەرمانگەی سەربازی، بەڕێوەبەری ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە باڵی سەربازیی پەكەكە بووە و تاوەكو شەهیدبوونیشی بەرپرسێكی سەربازیی پەكەكە بووە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز