کوردستانی
ژمارەی دانیشتوانی هەرێم روو لە هەڵكشانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
بەپێی ئامارێكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان "ئێستا ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بە مەخموورەوە گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 171 هەزار كەس، ئەوەش بەراورد بە ژمارەی دانیشتووانی عیراق كە زیاتر لە 39 ملیۆن كەسە، زیاتر لە ٪15ی دانیشتووانی عیراق پێكدەهێنێت.
بەپێی ئەو ئامارە، ئەمساڵ گەشەی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان 2.2%وە، عیراق 2.5%ە، بەڵام تێكڕای تەمەن پێچەوانەیە و بەراورد بە دانیشتووانی عیراق، دانیشتووانی هەرێمی كوردستان تەمەنیان درێژترە.
ئەگەر گۆڕانكاریی گەورە روونەدات، وەزارەتی پلاندانانی عیراق پێشبینی دەكات تاوەكو ساڵی 2030 ژمارەی دانیشتووانی عیراق بگاتە سەرووی 50 ملیۆن كەس، لە هەرێمی كوردستانیش پێشبینی دەكرێت ژمارەی دانیشتووان تاوەكو ساڵی 2030 بگاتە زیاتر لە حەوت ملیۆن و 500 هەزار كەس، ئەوكاتەش دانیشتووانی هەرێمی كوردستان هەر 15%ی عیراق پێكدەهێنن.
بڕیاربوو مانگی 11ی ئەمساڵ بۆ دیاریكردنی ژمارەی راستەقینەی دانیشتووانی عیراق، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، سەرژمێریی گشتی بكرێت، بەڵام بەهۆی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بودجەی پرۆسەكە و گۆڕانكارییە سیاسییەكان بەڕێوەناچێت، ئەنجوومەنی باڵای سەرژمێریی گشتیی عیراق پێشنیازیان كردووە، كۆتایی ساڵی 2021 سەرژمێرییەكە بكرێت.
ساڵی 1987 سەرژمێریی گشتی لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو، ساڵی 1997 سەرژمێرییەكی دیكە بەبێ هەرێمی كوردستان كرا، بەوپێیە 33 ساڵە سەرژمێریی گشتیی سەرتاسەری لە عیراق نەكراوە و ژمارەی دانیشتووان تەنیا لە رێگەی خەمڵاندن و پێشبینییەوە دیاریكراوە.