کوردستانی
مێردمنداڵێك لە كەركوك كوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، لەئەنجامی كەوتنەخوارەوەی دوو گوللـەهاوەن لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری باشوری كەركوك، هاوڵاتییەكی مەدەنی كوژرا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئەوەشی خستووەتەڕوو "درەنگانی ئەمشەو دوو گوللـەهاوەن لەنزیك یاریگایەكی تۆپی پێ لە گوندی بەشیری سەر بە ناحیەی تازە لە باشوری شاری كەركوك كەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە مێردمنداڵێكی تەمەن 15 ساڵ بەناوی مستەفا قەنبەر محەمەد كوژرا.
سەرچاوەكە باس لەوەشدەكات " دوای رووداوەكە هێزێكی زۆری ئەمنیی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەكە و لێكۆڵینەوەیان لەوبارەیەوە دەستپێكردووە و گومان دەكرێت هاوەنەكان لەلایەن داعشەوە ئاڕاستەكرابن".
ماوەی چەند مانگێكە جموجوڵەكانی چەكدارانی داعش لە چەند ناوچەیەكی عیراق رووی لە زیادبوونكردووە و شارەزایانیش هۆكارەكەی بۆ بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانە و دەگەڕێننەوە.