کوردستانی

موچەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە هەرێم دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


موچەی ئەم بەرێوەبەرایەتیە لە هەرێم دابەش دەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم ئاشكرایكرد "سەرجەم كێشەكانی دابەشكردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەكە لە چارەسەركردندان و لە ئایندەیەكی نزیك دا موچە دابەش دەكرێت".

بەڕێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامەی هەرێم راگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە كە تیایدا هاتووە "لەسەر راسپاردەی بەرێوەبەری گشتی رەگەزنامەی هەرێمی كوردستان شاندێكی راسپاردووە كە بۆ ماوەی دوو هەفتەیە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی موچەی بەڕێوەبەرایەتیەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكەن، كە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی سەرۆكوەزیرانی عیراق و وەزیرەكان كێشە كەوتبووە موچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بەرەگەزنامەی گشتی".

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە "هیچ مەبەستێكی سیاسی نەبووەتە هۆی دروستبوونی كێشە بۆ موچە و سەرجەم كێشەكان لە چارەسەركردندان و لە ئایندەیەكی نزیك دا موچە دابەش دەكرێت".

لەماوەی رابردوودا بەهۆی گۆڕانكاریكردن لەپۆستی سەرۆك وەزیرانی عیراق و چەند وەزیرێكدا، كێشە كەوتبووە دابەشكردنی موچەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی سەر بە رەگەزنامەی گشتی، لە هەرێمیش بەهۆی ئەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە سەر بە حكومەتی عیراقە كێشەی دابەشكردنی موچەیان هەبوو.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوردستان چۆن سوود لە یەکگرتوو ببینێت؟

لەلایەن عارف قوربانی



News

جێپێی ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

فابریکەکردنی ئەحمەد شەرع

لەلایەن سەردار عەزیز