کوردستانی

دژە تیرۆر: دەستمان بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی میتی توركیادا گرتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دژە تیرۆر: دەستمان بەسەر بڕێكی زۆر چەك و تەقەمەنی میتی توركیادا گرتووە
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

هێزەكانی دژە تیرۆری رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند "لە ئۆپەراسیۆنێكدا دەستی بە سەر بڕێكی زۆر چەك و بۆمبدا گرتووە، كە میتی توركیا لە گرێسپیەوە ناردوویەتی بۆ رەققە بۆ كاری تیرۆریستی".

ناوەندنی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات بە راگەیەندراوێك ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێكی یەكینەكانی دژە تیرۆریان ئاشكرا كرد، لەراگەیەندراوەكەدا هاتووە "لەو هەڵمەتەدا دەست بە سەر بڕێكی زۆر چەك و بۆمبدا گیراوە، كە دەزگای هەواڵگری میتی توركیا لە شاری گرێسپی داگیركراوەوە بۆ شاری رەققەی ناردووە".

بەپێی راگەیەندراوەكەی هەسەدە "میت لەپلانیدا هەبووە كە بەو بۆمب و تەقەمەنیانە لە شاری رەققە كۆمەڵكوژیەكی گەورە ئەنجام بدات، بەڵام لەلایەن یەكینەكانی دژە تیرۆرەوە ئەو هەوڵە پووچەڵ كراوەتەوە".
 

Qaiwan
Qaiwan