کوردستانی

لە هەولێر خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە هەولێر خۆپیشاندان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دەرچووە دانەمەزراوە یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، لەهەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا  و داوای دامەزراندنیان كرد، ئەوان رایدەگەیەنن تا حكومەت وەڵامیان نەداتەوە لە ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەكانیان بەردەوام دەبن .

ئەمڕۆ جارێكی دیكە دەرچووانی یەكەم و دووەم و سێیەمی زانكۆ پەیمانگاكانی هەرێمی كوردستان، لەبەردەم ئەنجومەنی  وەزیران لە شاری  لەهەولێر خۆپیشاندانیان ئەنجامداو و داوای دامەزراندنیان كرد.

زانیار سالار، نوێنەری دەرچووان لەكۆنگرەیەكەی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "وەك دەرچووانی ساڵی 2016-2017ی زانكۆ و پەیمانگا حكومییەكان كە ژمارەمان هەزار و 100 دەرچووە زیاتر لە سێ ساڵە چاوەڕوانی دامەزراندنین، لەكاتێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵا داوای ناوەكانی لەزانكۆكان كردووە، بەڵام هیچ بڕیارێك لە بارەی دامەزراندنمانەوە نەدراوە".
Qaiwan
Qaiwan