کوردستانی

هەورامان لەلایەن یونسكۆوە وەك شوێنەوارێكی كەلتوری مێژوویی تۆماردەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەورامان لەلایەن یونسكۆوە وەك شوێنەوارێكی كەلتوری مێژوویی تۆماردەكرێت
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

 لە رۆژانی داهاتوودا شاندێكی یونسكۆ سەردانی رۆژهەڵاتی كوردستان دەكەن و بەرپرسانی كاروباری فەرهەنگی و گەشتیاری پارێزگاكانی سنە و كرماشانیش رایدەگەیەنن، كاردەكرێت بۆ ئەوەی هەورامان "دیوی رۆژهەڵات" ناوی لە ریزی شوێنە كلتوورییە مێژوییەكانی جیهاندا تۆمار بكرێت.

بەرپرسانی فەرمانگەكانی شوێنەوار لە پارێزگای سنە و كرماشان رایانگەیاندووە "لە رۆژانی داهاتوودا شاندێكی یونسكۆ سەردانی شاری جوانڕۆی پارێزگای كرماشان دەكەن و لەوێشەوە سەردانی روانسەر، سەلاس باوەجانی، پاوە، مەریوان، سەوڵاوا و كامیاران دەكەن و بڕیار وایە گوندەكانی هەورامان لە لیستی شوێنە كلتوورییەمێژوویەكانی جیهاندا تۆمار بكەن، تۆماركردنی هەورامان وەكو شوێنێكی گەشتیاری و مێژووی لە جیهاندا دەتوانێت تاڕادەیەك دۆخی ژیان و ئابووری ئەو هەرێمانە كە لە شوێنە لە بیركراوەكان بووە لە ئێراندا، ببوژێنێتەوە".

هەورامانی  رۆژهەڵاتی كوردستان، كەوتووەتە هەردوو پارێزگای سنە و كرماشانەوە، كە لە 700 گوند و شاری پاوە " هەورامانی تەخت" پێكدێت، كە تاكو ئێستا زیاتر لە هەزار شوێنەواری مێژوویی تێیدا دۆزراوەتەوە و خاوەن 60 شوێنەواری مەعنەوی و 50 شوێنەواری سرووشتی وەكوو كانی بڵ (گەورەترین كانی لە جیهان) و باخێكی 700 ساڵەیە.
 

Qaiwan
Qaiwan