کوردستانی
دەستەی نوێی سەرۆكایەتی فراكسیۆنی گۆڕان هەڵبژێردران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
دوای ئەوەی عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان، دەستیلەكاركێشایەوە، دابان محەمەد وەك سەرۆكی فراكسیۆنەكە هەڵبژێردرا و جێگر و بڕیاردەری فراكسیۆنەكەش هەڵبژێردران.
دابان محەمەد، ئەندامی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان، لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت"لەلایەن ئەندامانی فراكسیۆنەكەمەوە لە پەرلەمانی كوردستان بە زۆرینەی دەنگ وەكو سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لەپەرلەمانی كوردستان هەڵبژێردرام".
وتیشی"دەنگدانەكە ئەمڕۆ بەڕێوەچووە و لە ئەمڕۆوە وەك سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان دەستبەكار دەبم".
سەرۆكی نوێی فراكسیۆنی گۆڕان ئەوەشی خستەڕوو "هەریەكە لە ئاشنا عەبدوڵا وەك جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی و جەلال محەمەد بە بڕیاردەری فراكسیۆن هەڵبژێردران".