کوردستانی
بڕی سزای ئەنجامدانی ئەم کارە لە شاری سلێمانی دیاریکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە چەند بڕیارێکیان بۆ هاتووە سەبارەت بە سزادانی ئەو کەسانەی بە هەر رێگایەکبێت دار دەبڕنەوە، ئاماژەی بەوەشکرد بڕی سزاکان دیاریکراوە.
هاوژین عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە چەند بڕیارێکمان بۆ هاتووە سەبارەت بە سزادانی ئەو کەسانەی سەرپێچى برینى دار یان ووشک کردنى بەدەستى ئەنقەست دەکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەپێێ بڕیارەکە بێت هەر هاوڵاتییەک هەستێت بە بڕینى هەر دارێک بە ئەنقەست بۆ مەبەستى بینا و هەر پرۆژەیەکى بازرگانى یان پرۆژەى وەبەرهێنان یان گەراج ..هتد تاوانە، دەکرێت بەپێی تەمەنى دارەکە بەبڕی (350.000) سێ سەدو و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە سزا بدرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "هەر هاوڵاتییەک هەستێت بە بڕینى هەردارێک بە ئەنقەست بۆ هەر مەبەستێک و لەهەر جێگەیەکدا جیا لە بڕیاری پێشوو تاوانە، دەکرێت بەپێى تەمەنى دارەکە بەبڕی (150.000) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە سزا بدرێت، هاوکات هەر درەختێک بەر نۆژەنکردنەوە و فراوان کردنى هەر دامەزراوەیەکى بینای (بازرگانى -خانوو-کارگە....هتد ) بکەوێت خاوەنکار بە ناچارى بیانبرێتەوە پێویستە بەبڕى (100.000- 250.000 ) سەد هەزار بۆ دوو سەد و پەنجا هەزار دینار قەرەبووى باخچەکانى سلێمانى بکاتەوە بەپێى تەمەنى دارەکە یان هاوسەنگى درەختەکە بڕاوەکان بڕوێنیتەوە لەلایەن هاوڵاتییانەوە".
هاوژین عوسمان وتیشی "لەکاتى شکاندنى هەر درەختێک لەلایەن هاوڵاتییانەوە بەهۆى کارەساتەوە خۆپێداکێشان بە ئۆتۆمبیل یان هەر هۆکارێکى دیکە کە نەخوازراو بێت هاوڵاتى تاوانە دەکرێت بە بڕى (100.000) سەد هەزار دینار بۆ هەر ساڵێکى تەمەنى دارەکە سزا بدرێت، بۆیە داواکارین هاوڵاتییان پابەندی رێنماییەکانبن".

س.س