کوردستانی
سێ کۆڵبەر لە دوو رووداوی جیاوازدا برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی رووداوی هاتوچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.
لە ماوەی رۆژانی رابردوودا دوو کۆڵبەر بە هۆی رووداوی هاتوچۆ و کۆڵبەرێک لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی پارێزگای کرماشان بریندار بوون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، دوێنێ یەکشەممە 7ی ئابی 2020 دوو کۆڵبەری دانیشتووی شاری جوانڕۆ بە ناوەکانی "سابیر وەیسی و حوسێن وەیسی" لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری پاوە برینداربوون.
ئەو دوو کۆڵبەرە کە بە مەبەستی کۆڵبەری چوبوون بۆ پاوە، لە سێ رێیانی نۆسمە تووشی ئەو رووداوە بووە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی رەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی ئەو شارە کراون.
هەروەها، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "محەمەد" بە سەختی بریندار بووە.
س.س
هەروەها، رۆژی پێنجشەممەی رابردوو هێزەکانی چەکدارەکانی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی "محەمەد" بە سەختی بریندار بووە.
س.س