کوردستانی
راوێژکاری پێشووی پەروەردەیی لە سەرۆکایەتی هەرێم بە کۆرۆنا گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ عومەر شیرەمەڕی، راوێژکاری پێشووی پەروەردەیی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگەی دێرین بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.
نەبەز عوسمان، پورزای عومەر شیرەمەڕی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ عومەر شیرەمەڕی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "چەند رۆژێک لەمەوپێ بەهۆی بەرکەوتەی لەگەڵ براکەی کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو عومەر شیرەمەڕی تووشی کۆرۆنا بوو و دۆخی تەندروستی ناجێگیربوو ئێوارەی ئەمڕۆش بەو هۆیەوە گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لە مزگەوتی قازی محەمەدە لە شاری سلێمانی".
جێگای ئاماژەیە، عومەر حەمە ساڵح ئەحمەد شیرەمەڕی ساڵی 1953 لە هەڵەبجە لەدایکبووە، هەروەها هەڵگری بروانامەی بەکالۆریوسە لەزمان و ئەدەبی کوردیدا و ساڵی 1977 لەلایەن بەعسەوە دەستگیرکراوە و لە 1981 بووەتە پێشمەرگە و ساڵی 2002 هەڵبژێراوە بەسکرتێری یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان و ساڵی 2003 بووەتە راوێژکار لەوەزارەتی پەروەردە - ئیدارەی سلێمانی، پاشان لە ساڵی 2004 بووەتە بریکای وەزارەتی پەروەردە - ئیدارەی سلێمانی، دواتر ساڵی 2006 وەک راوێژکاری پەروەردەیی لەسەرۆکایەتی هەرێم دەستبەکاربووە تا چەند ساڵێک بەردەوام دەبێت، هەمیشە لە بواری پەروەردەیدا کاری کردووە و ئەمڕۆش 7ی ئابی 2020 بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماڵئاوایی یەکجاری لە خزم و دۆست و ئازیزانی کرد.

س.س