کوردستانی
شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە؛ وەستانی ئۆتۆمبێل لە پێنج شەقام قەدەغەکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی دا لە شەقامەکانی پزیشکان، باتە، موزەفەریە، 20 مەتری، دەوروبەری قەڵا و پارکی شار لە 8ی ئەیلوولەوە تەنیا رێگە بە وەستانی کاتی دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر بڕیاری قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی دا لە شەقامەکانی پزیشکان، باتە، موزەفەریە، 20 مەتری، دەوروبەری قەڵا و پارکی شار لە 8ی ئەیلوولەوە تەنیا رێگە بە وەستانی کاتی دەدرێت.
فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئاگاداری سەرجەم دوکاندار و خاوەن کارەکان، پزیشک و دەرمانساز و خاوەن کارە پزیشکییەکانی شەقامی پزیشکان و شەقامی باتە و شەقامی موزەفەریە و شەقامی 20 مەتری و دەوری قەڵا و پارکی شار دەکەینەوە لە رۆژی ی 8ی ئەللولی 2020 وەستانی ئۆتۆمبێلەکان لەو شوێنانە قەدەغە دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنیا رێگە دەدرێت بە وەستانی کاتی، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالخی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار".
ئاماژەی بەوەشکرد "تەنیا رێگە دەدرێت بە وەستانی کاتی، بۆیە دەبێت هەمووان ئۆتۆمبێلەکانیان لە گەراجەکان رابگرن کە ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەبالخی و نەهێشتنی خنکانە لە سەنتەری شار".
فازڵ حاجی ئەوەشی خستەڕوو "هەر شۆفێرێک سەرپێچی بکات سزا دەدرێت بە بڕی 30 هەزار دینار کە سزای وەستانە لە شوێنی قەدەخە، لە حاڵەتی بەردەوامی یان دووبارەکردنەوەی سەرپێچییەکەش، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا دەگیرێت".
س.س
س.س