کوردستانی

وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەک رێنمایی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی خوێندنی باڵا ژمارەیەک رێنمایی نوێی بۆ دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندن دەرکرد
مەودا میدیا-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی سەلامەتی و پاراستنی مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان تایبەت بە  دەستپێکردنەوەی ساڵی نوێی خوێندنی 2020-2021 ژمارەیەک رێنمایی نوێی دەرکرد.

رێنماییەکان لە 21 رێنمایی پێکهاتووە، یەکێک لە رێنماییەکان بەستنی دەمامک و دەستکێشە لەکاتی چوونە ناو زانکۆ و پەیمانگاکان، هەروەها نابێت فەرمانبەران شوێنی ئیشکردنی خۆیان بەجێبهێڵن و هاتوچۆی ژوورەکانی دیکە بکەن تەنیا لە حاڵەتی گرنگ و پێویستدا نەبێت.
 
س.س
Qaiwan
Qaiwan