کوردستانی

کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد
مەودا میدیا-

بەیانی ئەمڕۆ کە سایەتی دیاری شاری سلێمانی رەفیق مەحمود محەمەد ناسراو بە رەفیقی وێنەگر لە سلێمانی بەهۆی نەخۆشییەوە كۆچی دوایی كرد.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە رەفیق مەحمود ناسراو بە رەفیقی وێنەگر بە نەخۆشی درێژ خایەن لە شاری سلێمانی بە نەخۆشی دڕێژخایەن کۆچی دوایی کرد، هاوڕێ و کەسوکارەکەی هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە.

رەفیقی وێنەگر لە ساڵی 1932 لە گەڕەكی گۆیژەی شاری سلێمانی لە دایكبووە، یه‌كێكه‌ له‌ وێنه‌گره‌ كۆنه‌كانی شاری سلێمانی و ئه‌رشیفێكی زۆری وێنه‌ كۆنه‌كانی سلێمانی لا پارێزراوه‌، كه‌ به‌كامێرای خۆی گرتویه‌تی و خاوه‌نی وێنه‌گری ره‌فیقه‌ له‌سلێمانی و به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه‌ كۆچی دوایی كرد.



س.س
Qaiwan
Qaiwan