کوردستانی

ناوچەیەکی هەرێم رووبەڕووی مەترسی کۆرۆنا دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ناوچەیەکی هەرێم رووبەڕووی مەترسی کۆرۆنا دەبێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

رۆژ بەرۆژ ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر روو لە  زیادبوونە، ، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە ئاماژە بەوەدەکات ئامارەکان رووی لەهەڵکشانە لە قەزاکە.

محەمەد ئامۆکەیی، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە بە مەودا میدیای راگەیاند "رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە قەزای شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر 600 کەسی تێپەڕاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "لەو 600 کەسە 30 کەسیان بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و بەشێکی دیکەشیان چاکبوونەتەوە لە پەتاکە".

بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی شەقڵاوە باسی لەوەشکرد "رۆژانەش بەردەوام هاوڵاتییان دێن پشکنین دەکەن"، باسی لەوەشکرد "ئامارەکان رووی لەهەڵکشانە لەسنوورەکە و زۆرترین رێژەش لە ناحیەی پیرمام و هەریرن".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال