کوردستانی

لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 100 شوێنکار سزادراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە 100 شوێنکار سزادراون
مەودا میدیا-

لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار لە ماوەی مانگێک دا زیاتر لە 70 تۆن خۆراکی خراپ و ماوە بەسەرچوو تەلەف کردووە، نزیکەی سەد شوێنکاریش بەهۆی سەرپێچکردنیانەوە سزا دراون.

لەماوەی مانگی (8)ی  2020 لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی قەزای کەلار پشکنینیان بۆ زیاتر لە (1400) شوێن و جێگا کردووە، لەو ژمارەیەش   لە(68)شوێنکار پسوڵەی سزادانیان بۆ کراوە و بە پێی رێنماییەکان سزا دراون, هاوکات (31) شوێنکاری تر بە هۆی سەرپێچی و پابەندنەبوون بە رێنماییەکان داخراون .

لیژنەکانی قایمقامیەت هەر لە ماوەی ئەو مانگدا بڕی 73 تۆن و (483) کیلۆ خۆراکی خراپ و بەسەرچوو دەستی بە سەردا گیراوە و تەلەف کراوە, ئەوەی جێگای ئاماژە بۆ کردنە بەشێکی بەرچاوی خۆراکە خراپ و بەسەرچووەکان لە لایەن خاوەن کارەکانەوە خۆیان رادەستی لیژنەکەمان کراوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب