کوردستانی
گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا کارمەندیکی بەرگری شارستانی لە شارۆچکەی باوەنوری سەر بە ئیدارەی گەرمیان لە کاتی دەوامدا بە فیشەکیک کۆتای بە ژیانی خوی هێنا، وەک کەسوکارەکەی ئاماژەی پێدەکەن ئەو گەنجە دایک و برایەکی باری دەروونیان تەواو نەبووە و ئەم بەخێوی کردوون
سەرتیپ حەبیب سلێمان، ئامۆزای گەنجەکە بە مەودا میدیای راگەیاند "ئامۆزاکەم کارمەندی بنکەی بەرگری شارستانی باوەنور بووە ئەمڕۆ لەکاتی ئەرکدا بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دایک و برایەکی باری دەروونیان تەواو نەبووە و ئەم بەخێوی کردوون، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە بێزاربوو لە ژیانی"، هەروەها سەرتیپ حەبیب ئەوەشی خستەڕوو، گەنجەکە ناوی مەریوان مەحمودە و تەمەنی 30 ساڵان بووە و کارمەندی بەرگری شارستانی بووە".
س.س