کوردستانی

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی هەرێمیان بۆردوومان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا  چەند گوندێکی هەرێمیان بۆردوومان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا چەند گوندێکی  شارۆچکەی کانی ماسێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد، وەک بەڕێوەبەری شارۆچکەکە ئاماژەی پێدەکات تەنیا زیانی مادی هەبووە و زیانی گیانی بە دواوە نەبووە.

سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری شارۆچکەی کانی ماسێ لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ مەودا میدیا وتی "ئەمڕۆ کاتژمێر 9:44 خولەکی سەرلەبەیانی بۆ ماوەی 16 خولەک چوار جار فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی بازێی لە شارۆچکەی کانی ماسێ لە سنووری پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرد، هەروەها چەند گوندێکەکانی بێدوھێ و زنارا کێستەیان  لە دوێنێوە چەند جارێک بۆردوومانکراون".

 بەڕێوبەری شارۆچکەی کانی ماسی ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی بۆردوومانەکەوە رەزوباخێکی زۆری هاوڵاتییان سوتاوە و زیانی پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە"، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم بۆردوومانانە دڵەڕاوکێکی زۆری لای هاوڵاتییان دروستکردووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan