کوردستانی

توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیكەی لە دهۆك كردە ئامانج

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیكەی لە دهۆك كردە ئامانج
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی دیكەیان لە ناوچەیەكی دهۆك كردە ئامانج، بەپێی زانیارییەكان هیچ زیانێكی گیانی بە دواوە نەبووە.

لە گوندی مژێی ناوچەی بەرگارێ سەربە ئامێدی دهۆك، ئۆتۆمبێلێك لەلایەن فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای توركیاوە كرایە ئامانج، پەكەكەش دەڵێت ئۆتۆمبێلەكە هاوڵاتی مەدەنی تێدابووە، بەپێی زانیاریەكانی مەودا، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا، هیچ هاوڵاتییەك نەكوژراوە و كەسیش بریندرا نەبووە، تەنها ئاگر لە دارستانەكانی ناوچەكە كەوتووەتەوە.

شەوی ڕابردووش فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، ئۆتۆمبێلێكی دیكەی هاوڵاتیانیان، لە گوندەكانی دەوروبەری دهۆك كردبووە ئامانج و بەیانی ئەمڕۆش چەندین شوێنی دیكەی لەو ناوچەیە بۆردوومانكرد.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال