کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی كۆرۆنای تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی كۆرۆنای تێپەڕاند
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

دوای ئەوەی لەماوەی رابردوودا تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان چاكبوونەوەی خۆی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند.

نوسینگەی راگەیاندنی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند "بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان ڤایرۆسی كۆرۆنای تێپەڕاندووە و دۆخی تەندروستی زۆرباشە".

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، لە 27 ی مانگی رابردوودا لە رێگەی پەیجی خۆیەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك رایگەیاند كە تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، ئاماژەی بەوەشدا كە رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ دەكات و خۆی كەرەنتینە دەكات.
 



Qaiwan
Qaiwan