کوردستانی

وردەكاری خۆكوشتنی پۆلیسێك لە گەرمیان

مەودا میدیا - سلێمانی |


وردەكاری خۆكوشتنی پۆلیسێك لە گەرمیان
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان ئاشكرایكرد " پۆلیسێكی بەرگری شارستانی شارەدێی باوەنور، لەكاتی ئەركەكەیدا كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە".

عەمید ئومێد مەجید، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی گەرمیان لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای وت "ئەمڕۆ لە شارەدێی باوەنوور‌ی سەر بە شارۆچكەی كەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان، پۆلیسێكی بەرگری شارستانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە".

وتیشی "پۆلیسەكە لەشوێنی پاسەوانی ئەركەكەیدا بەچەكی كڵاشینكۆف فیشەكێكی بەخۆیەوە ناوە و خۆی كوشتووە".

وەك بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان دەڵێت "تا ئێستا نازانرێت بۆ چی خۆی كوشتووە و پۆلیس پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رووداوەكە كردووەتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا "قوربانییەكە ناوی مەریوان مەحمود‌ە و لە دایكبووی 1990ە".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال