کوردستانی

جێگری سەرۆكی پەرلەمان: حكومەت لەبارەی چاكسازییەوە راپۆرتێك ئامادە دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


جێگری سەرۆكی پەرلەمان: حكومەت لەبارەی چاكسازییەوە راپۆرتێك ئامادە دەكات
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، رایدەگەیەنێت "لە داهاتوویەكی نزیكدا، حكومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەیاسای هەمواری یاسای وەبەرهێنان رەوانەی پەرلەمانی كوردستان دەكات و لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمیشدا راپۆرتێك لە بارەی سێ مانگی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رادەستی پەرلەمان دەكات".

هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كارەكانی پەرلەمانی كوردستانەوە بۆ خولی پایزە لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند "كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دەستپێكی وەرزی پایزەیە، ئەو پێشنیازە یاسایانەی لەلایەن پەرلەمانتارانەوە پێشكەشكراوون و خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ كراوە، خوێندنەوەی دووەمیان بۆ دەكەین".

وتیشی "ئەو پڕۆژانەی لە لایەن حكومەتەوە هاتوون، خوێندنەوەی یەكەمیان بۆ دەكەین، لەگەڵ حكومەت لەسەر هێڵین و بڕیارە ژمارەیەك پڕۆژەی دیكە رەوانەی پەرلەمان بكەن، بەتایبەتی هەموواری یاسای وەبەرهێنان".
جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەشڵێت "لە چەند هەفتەی داهاتوو، خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازە یاسای شوێنەوار دەكەین، كە بابەتێكی یەكجار گرنگە".

هێمن هەورامی باسی لەوەشكرد "لەم خولەدا سەرۆكایەتی پەرلەمان هەوڵدەدات هەفتەی دوو، سێ جار دانیشتنی پەرلەمان بكرێت".
سەبارەت بە پرسی چاكسازی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان روونیكردەوە "لیژنەكانی ئێمە لەكاری خۆیان بەردەوامن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و یاسای چاكسازی كۆمەڵێك سێكتەری جیاوازی هەیە و لیژنەكانی ئێمە بەدواداچوونی جدییان كردووە".
هێمن هەورامی ئاشكراشیكرد " حكومەت لە هەفتەی یەكەمی مانگی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەردا راپۆرتێكی سێ مانگە لە بارەی چۆنێتی جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی رادەستی پەرلەمان دەكات، تا پەرلەمان بەدواداچوونی وردی بۆ بكات".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال