کوردستانی

"كۆمپانیای دووزی داوایكردووە ناشتنی مردوو لەگۆڕستانەكانی دیكە قەدەغە بكرێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"كۆمپانیای دووزی داوایكردووە ناشتنی مردوو لەگۆڕستانەكانی دیكە قەدەغە بكرێت"
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لیژنەی پلان و پرۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەردانی گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی كرد و رایگەیاند " شارەوانی خۆی هەموو خزمەتگوزارییەكانی وەك (ئاو، كارەبا، سەوزایی، سیاج، بینا بۆكۆمپانیا، كۆشك بۆ گۆڕهەڵكەن، گەراجی ئۆتۆمبیل، ڕواندنی درەختی) بۆ رووبەری (238) دۆنم زەوی دروستكردووە ئینجا رادەستی كۆمپانیای دووزی كردووە تەنها بۆ ئەوەی بۆی بەڕێوە ببات".

خەدیجە عەبدولجەبار، ئەندامی لیژنەی پلان وپرۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەمیانی سەردانەكەدا رایگەیاند "دوای سەردانیان بۆ گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی لەبەدواداچونەكەیاندا بۆیان دەركەوتووە بەڕێوەبردنی ئەم گۆڕستانە لەلایەن كۆمپانیاكەوە  تەنها بە هەشت كارمەند بەڕێوە دەبرێت، ئایا شارەوانی نەیدەتوانی هەشت فەرمانبەر بۆئەم گۆڕستانە دابین بكات؟، لەكاتێكدا سەدان موچەخۆری بندیوار و دەوام نەكردوو هەیە".

خەدیجە ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆمپانیاكە بۆ هاتنە ژورەوەی ئۆتۆمبیل پارە وەردەگرێت بەبێ ئەوەی لە گرێبەستەكەدا بوونی هەبێت و بڕی 25 هەزاریش لە گۆڕهەڵكەنەكان وەردەگرن، كاتێك بیانەوێت گۆڕ هەڵبواسن كە ئەوەش لە گرێبەستەكەدا نیە".

ئەو ئەندامەی لیژنەی پلان وپرۆژەكانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكراشیكردووە "كۆمپانیاكە لە رێگای دادگاوە داوایكردووە كە ناشتنی مردوو لە گۆڕستانەكانی دیكە قەدەغە بكرێت و هاوڵاتیان ناچاربكرێن لە گۆڕستانە نوێیەكە مردوەكانیان بنێژن".

خەدیجە عەبدولجەبار، ئاماژەی بەوەشكردووە "كۆمپانیاكە خۆیان دان بەوەدا دەنێن كە نرخەكان زۆرن و دەڵێن پێویستە كەمبكرێتەوە واتا هێشتا كۆمپانیاكە لە شارەوانی بە ویژدانترن".

بە وتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەن لە بەدواداچونەكەیاندا بۆیان دەركەووتووە كۆمپانیاكە "كێلی قەبرو سەرجەم مەوادەكانی گۆڕ هەڵبەستنی كارگەیەكی هێناوە و بە نایاسایی لە ناوگۆڕستانەكە بۆی دەفرۆشێت، لەكاتێكدا لەهیچ شوێنێكی گرێبەستەكەدا ئاماژەی پێنەدراوە".

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داواشدەكات "گرێبەستەكە هەڵبوەشێتەوە و شارەوانی خۆی ئەو كارە بكات ئەگەرنا لێگەڕێت خەڵكی خێرخواز بیكات".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب