کوردستانی
سەردانیكردن بۆ كەسوكاری بەندكراوان كرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی ئاشكرایكرد "دوای شەش مانگ لە قەدەغەكردنی سەردانی كەسوكاریان بۆلای بەندكراوان، ئەمڕۆ بڕیاردراوە سەردانیكردنی بەندكراوان لە چاكسازییەكانی هەرێمی كوردستان دەستپێبكاتەوە".
لە راگەیەندراوی راگەیاندنی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا هاتووە "دوای راگرتنی نزیكەی شەش مانگ لە سەردانی كردنی كەسوكاری بەندكراوان لە چاكسازیەكانی هەرێمی كوردستان بۆلای بەندكراوەكانیان، ئەمرۆ سێ شەممە رێكەوتی 2020/9/8 بە فەرمی سەردانیكردن بۆ كەس و كاری بەندكراوەكان كرایەوە".
هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "بەپێی ئەو رێنماییانەی كە لە لایەن وەزارەتی كارەوە دەركراون بۆیان و بە پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەكانەوە، رۆژانە 100 بەندكراو دەتوانن كەس و كاریان سەردانیان بكەن و بۆ هەر بەند كراوێك سێ كەس رێگە پێدراوە بێتەلای بەمەرجی پابەندبوون بە رێنماییە تەندروستیەكان بە بەستنی ماسك و دەستكێش".