کوردستانی

حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەک جێبەجێکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەک جێبەجێکرا
مەودا میدیا-

دوێنێ سێشەممە حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان بە تۆمەتی  کوشتنی ئەنقەست جێبەجێ کرا، هەروەها بەندکراوێکی دیکەش مۆڵەتی دوومانگی پێدراوە.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە 8ی ئەیلولی 2020 حوکمی سێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد بە ناوی "شاباز حەدادی" لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا, هەروەها رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاندووە "شاباز حەدادی بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپاوە".

شاباز حەدادی رۆژی یەکشەممە 6 ئەیلولی 2020 لەگەڵ بەندکراوێکی دیکە بە ناوی "سەفەر مێهرانی" بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی سێدارە رەوانەی ژووری تاکەکەسی کرابوون، سەفەر مێهرانی جێبەجێ کرانی حوکمەکەی بۆ دوو مانگی دیکە دواخراوە و ئەگەر لەو ماوەیەدا بڕی یەک میلیارد و 500 میلیۆن تمەن پارە بۆ بنەماڵەی کوژراوەکە دابین نەکات، ئەوا حوکمەکەی جێبەجێ دەکرێت.

 س.س
Qaiwan
Qaiwan