کوردستانی
تەرمی دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ دۆزرانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کەمێک پێش ئێستا لە گۆڕستانێکی کۆنی نزیک گوندی برایم ئاغا لە قەزای چەمچەماڵ تەرمی ئەو دوو کچە دۆزرایەوە کە لەلایەن باوکیانەوە کوژراون، لە ئێستادا تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێت بەمەبەستی لێکۆڵینەوە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا تەرمی دوو کچە کوژراوەکەی چەمچەماڵ دۆزراونەوە و هێنرانە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو".
ئاماژەی بەوەشکرد "لەدوای رێکارە تایبەتەکان تەرمی دوو کچەکە رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی دەکرێن بەمەبەستی لێکۆڵینەوە و زانینی هۆکاری کوشتنەکەیان، هەروەها یەکێکیان تەمەنی 19ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی 17 ساڵە خوشکی یەکترن".
جێگای ئاماژەیە، پێشتر محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای وت ""ئەو باوک و دوو کچە پێشتر لە توندوتیژی چەمچەماڵ دۆسیەیان هەبووە".
س.س