کوردستانی

یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەبارەی گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی دەربڕی

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتی زانایان هەڵوێستی لەبارەی گۆڕستانە نوێیەكەی سلێمانی دەربڕی
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، هەڵوێستی خۆی لەبارەی سپاردنی ناشتنی مردووان بە كۆمپانیایەك لە گۆڕستانی نوێی سلێمانی دەربڕی و رایدەگەیەنێت ئەوە ئەركی شارەوانییە ئەو كارە جێبەجێ بكات نەك كۆمپانیا.

لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا هەڵوێستی خۆی لەبارەی گۆڕستانی نوێی سلێمانی دەربڕی، كە لەلایەن شارەوانییەوە ئەركی ناشتنی تەرمی مردووان دراوەتە كۆمپانیایەك، لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە" گۆڕستانەكان بابەتێكی ئایینی وخێرخوازیە ودەبێت دوربێت لەهە رجۆرە مامەڵە وبازرگانی پێوە كردنێك" .

هەر لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە " ئەركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندیدارەكانە كە گۆڕستانەكان رێكبخاتەوە بە شێوازێكی سەردەمیانە وگونجاو بەجۆرێك لە گەڵ بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دایەك بگرێتەوە ونەریتە ئایینی وكۆمەڵایەتیەكان تیایدا رەچاو بكرێت".

دەقی راگەیەندراوەكە
( بِسْمِ الڵّـهِ الرَّحْمَـنِ الرَّحِیمِ )
( ۆتَعَاۆنُوا عَڵی الْبِڕّ ۆالتَّقْۆی ۆلا تَعَاۆنُوا عَڵی الإِپْمِ ۆالْعُدْۆانِ )
بۆبەڕێزان / جەنابی پارێزگاری سلێمانی
ئە نجومەنی پارێزگای سلێمانی 
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی
زانایانی یٔایینی بەڕێزوقەدرگرانی كوردستان 
سەرجەم لایەنە پەیوەندی دارەكان
ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی 
بابەت / گۆڕستانەنوێیە كە ی  شاری سلێمانی 
سڵاوی خواتان لێ بێت
وەك لای هەموان ئاشكرایە كە دابین كردنی زەوی بۆ پرۆژخێرخوازیە كانی وەك گۆڕستان و مزگەوت ونەخوشخانە وخوێندنگا وهاوشێوەكانی ئەركی شارەوانی ولایەنە پەیوەندی دارە كانە بەوكارە هەستن وسە رجەم پێداویستیەكانی بۆدابین بكەن  .بە داخەوە لە بارودۆخێكی پڕلەقەیران ونەهامەتیەكان لەسەر هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان ئەوەی لەئێستادا بووەتە جێگای قسەوباس و رەخنەی زۆری هاوڵاتیان گۆڕستانە نوێیەكەی شاری سلێمانیە كە لەسەر ئەركی شارەوانی سلێمانی زەوی بۆدابین كراوەو سەرجەم خزمەتگوزاریەكانی بۆ كراوە، بەڵام  بە داخەوە دوور لە هەرلایەنێكی یاسایی و ئایینی داب ونەریتەكانی كوردەواری لە ئێستادا وەك بابەتێكی بازرگانی مامەڵەی پێوەكراوە كەئەمەش لەگەڵ بابەتی رەوشی ئایینی و كۆمەڵایەتی هەرێمی كوردستان بەگشتی وشاری سلێمانی بە تایبەتی ناگونجێت ویەك ناگرێتەوە، چونكە بابەتی گۆڕستان وناشتنی مردووەكان بە شێوازی ئایینی و كلتوری كوردەواری گەلی كورد كەسانی خێرخواز بەو ئەركە هەستاون یاخود لایەنی شارەوانی خۆی ئەركی ناشتنی ئەو مردوانەی لەئەستۆگرتووە كە سیان نەبووە ئەمەش هەموكات جێگای پێزانین ودەستخۆشی بووە .
 هەر بۆیە لەم كات وساتە هەستیارەدا ئێمە لە لقی سلێمانی یەكێتی زانایان و ئەنجومەنەكانی  فەتوا دەنگی ناڕەزایی خۆمان دەخەینە پاڵ ئەو دەنگە ناڕازی و خاوەن هەڵوێستانەی ترو هەڵوێست وسەرنجی  خۆمان لەوبارەوە لەم چەند خاڵانەی خوارەوەدا ڕادەگەیەنین .
یەكەم : ڕەدكردنەوەوهەڵوەشاندنە وەی  هەرجۆرەگرێبەستێك بۆ گۆڕستانەكانی شاری سلێمانی بە هەركۆمپانیایەك ولە ژێرهەرناونیشانێك بێت چونكە بابەتی ناشتنی مردووی گۆڕستانەكان بابەتێكی ئایینی وخێرخوازیە ودەبێت دوربێت لەهە رجۆرە مامەڵە وبازرگانی پێوە كردنێك .
دووهەم : ئەركی شارەوانی و لایەنە پەیوەندی دارەكانە كە گۆڕستانەكان ڕێك بخاتەوە بە شێوازێكی سەردەمیانە وگونجاو بەجۆرێك لە گەڵ بارودۆخی ئێستای هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دایەك بگرێتەوە ونەریتە ئایینی وكۆمەڵایەتیەكان تیایدا ڕەچاو بكرێت . 
سێهەم : دەبێت شارەوانی بەهەماهانگی لەگەڵ زانایانی ئایینی ولایەنە پەیوەندی دارەكان هەستێت بە دیاری كردنی نرخێك بۆ هەڵكەندنی گۆڕەكان بۆ ئەو كرێكارانەی كاری هەڵكەندی گۆڕەكان دەكەن بەمەرجێك ڕەچاوی باری دارایی ژیانی هاوڵاتیانی تێدا بكرێت ونەبێتە هۆی بارگرانی بۆهاوڵاتیان هاوشێوە بێت لەگەڵ ڕۆژانەی ئەوكرێكارانەی ڕۆژانە كاردەكەن
چوارهەم : هاوڵاتیان خۆیان ئازادبن لەوەی لەهەرگۆڕستانیك مردوەكانیان بەخاك دەسپێرن واتە نابێت ڕێگری لەگۆڕستانەكانی تر بكرێت قۆرغكاری بكرێت لە پێناو بەرژەوەندی هەندێ كەسی تایبەت تەنها بەمە رجێك گۆڕستانە كانی ترشوێنی ناشتنی مردویان تیامابێت .
پێنجەم : پێویستە هاوڵاتیان ئازادبن لەوەی بۆخۆیان گۆڕەكە هەڵبكەنن یاخود بە وكرێكارانەی بەوكارە هەڵدەستن بۆیە ناكرێت هاوڵاتیان ناچاربكرێن هەر دەبێت لە وگۆڕستانە بێت و بەو كرێكارانەش بێت .
شە شەم : ئەركی شارەوانی ولایەنە پەیوەندی دارەكانە سەرجەم خزمەتگوزاریەكان بۆگۆڕستانە كە دابین بكەن و فەرمانبەری خۆیان هەبێت لە گۆڕستانەكە نەوەك بدرێتە كۆمپانیاو بازرگانی پێوەبكرێت وبڕە پارەیەك بەناوی خزمەتگوزاریەوە لەهاوڵاتیان وەربگیرێت ،كە ئەمە پێچەوانە ی كلتورو داب و نەریتە كۆمەڵایەتیەكانی كوردەواریە ولەهەمان كاتیش دا بارگرانی زیاتر بۆهاوڵاتیان دروست دەكات .
لەگەڵ ڕێزوحورمەتمان بۆهەمولایەك
لقی سلێمانی
یەكێتی زانایانی ئایینی یٔیسلامی كوردستان

9-9-2020

Qaiwan
Qaiwan