کوردستانی
ئەنجومەنی شارەوانییەكان دروستدەكرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزاری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند لە سەرجەم شارەكان ئەنجوومەنی شارەوانییەكان دروست دەكرێنەوە، باس لەوەشدەكات ئەو ئەنجومەنانە زۆر گرنگن بۆ چەسپاندنی شەفافیەت و بنەبڕكردنی گەندەڵی.
كوردۆ عومەر، وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گشتوگوزار بە مەودا میدیای وت "دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لەسەر دروستكردنەوەی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان، ئێستا لە هەولێر ئەنجوومەنەكە دروستكراوە و لە شارەكانی دیكەش سەرقاڵی دروست كردنی ئەو ئەنجومەنەن".
وتیشی "ئەو ئەنجوومەنە ئاگاداری سەرجەم بڕیار و گرێبەستەكانی شارەكە دەبێت و رۆڵی پەرلەمانی شارەكان دەبینێت".
وتەبێژی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم راشیگەیاند "بەپێی پەیڕەوی نوێی ئەنجوومەنی شارەوانییەكان ، 75%ی ئەندامانی ئەنجوومەنەكان لە سەرۆكی فەرمانگە حكومییەكانی شار و شارۆچكەكان پێك دێن و 25%ـیشی لە نوێنەری رێكخراوە ناحكومییەكان و سەندیكا و رێكخراوە پیشەییە تایبەتمەندەكان دەبن".
وەك كوردۆ عومەر ئاشكرایكرد "لە هەرێمی كوردستاندا 157 شارەوانی هەن و بوونیان بۆ شارەكان گرنگی خۆی هەیە لەرووی دروستكردنی پرۆژەی خزمەتگوزاری و چاودێریكردنی كاری حكومەت و كۆمپانیاكان".

بیروڕا