کوردستانی
لێكۆڵینەوە سەبارەت بە هەڕەشەكردن لە پەرلەمانتارێك دەكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
هەردوو فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، رەتیدەكەنەوە هیچ ئەندامێكیان هەڕەشەی لە سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ كردبێت، سەرۆكایەتی پەرلەمانیش بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەك پێكدەهێنێت.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"داوای پێكهێنانی لیژنەیەك دەكەین لە پەرلەمان بۆ ئەوەی دەربكەوێت كە ئایا هەڕەشە لە هیچ پەرلەمانتارێكی نەوەی نوێ كراوە یاخود نا".
وتیشی"ئەو بابەتە تەنها بۆ لایك و كۆمێنتی سۆشیال میدیا بووە، چاوەڕێی ئەنجامی لیژنەی لێكۆڵینەوەین و رای گشتی لە رووداوەكە ئاگادار بكرێتەوە، دڵنیاین ئەو بابەتە راست نییە، هیوادارین لیژنەكە بێ لایەنانە هەنگاو بنێن".
هەر لەوبارەیەوە، لوقمان حەمەد، پەرلەمانتاری یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا وتی"ئێمە سەبارەت بەو تۆمەتانەی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ داویەتیە پاڵ ئەندامێكی یەكێتی گوایە هەڕەشەی لێكراوە، ئێمە باوەڕمان بە ئۆپۆزسیۆن و ئازادی هەیە نە سیاسەتی ئێمە وایە نە كەسیشمان هەڕەشەی كردووە، ئەو تۆمەتە بەتەواوەتی رەتدەكەینەوە".
وتیشی"ئێمە رازین لیژنەكە تەواوی ئەندامەكانی لە ئۆپۆزسیۆن بن چونكە ئێمە وای دەبینین ئەو بابەتە بۆ پشتیوانی كۆكردنەوە و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە لە فەیسبووك و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، سیاسەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان ئەوەیە كە رێز لە هەموو بیرورایەكی ئازاد بگرین".