کوردستانی
پەرلەمان كۆبوونەوەكانی دەكاتە هەفتانە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند "هەڕەشە لە هەر پەرلەمانتارێكی كوردستان بكرێت، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان پابەندە بەوەی بەگوێرەی پەیڕەوەی ناوخۆ لیژنەیەك بۆ بەدواداچوون پێكبهێنێت.
لەبارەی بابەتی هەڕەشەكردن لە یەكێك لە پەرلەمانتاران، رێواز فایەق، سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان وتی "ئەمڕۆ لیژنەیەكمان بۆ لێكۆڵینەوە كردن لەو بابەتە پێكهێناوە و ئەو پەرلەمانتارەشمان راسپاردووە كە هەڕەشەی لێكراوە، بۆ ئەوەی بەڵگەكانی بخاتە بەردەم ئەو لیژنەیە، تاوەكو لێكۆڵینەوە لەو دۆسیەیە بكرێت و دواجاریش سەرۆكایەتی پەرلەمان لەبەر رۆشنایی راپۆرتی لیژنەی لێكۆڵینەوە بڕیاری خۆی دەدات".
رێواز فایەق وتیشی "پەرلەمان هەفتانە دانیشتنەكانی ئەنجام دەدات، سەبارەت بە ئامادەنەبوونی بەشێك لە پەرلەمانتارانیش لە دانیشتنەكان، سەرۆكی پەرلەمان جەختی كردەوە، تەنها لەكاتی كردنەوەی دانیشتنەكان و دەنگدان لەسەر پڕۆژە یاساكان پێویستمان بە تەواوكردنی نیسابی یاسایی پەرلەمانتاران هەیە، ئەگینا لەكاتی تاوتوێكردنی پرس و پڕۆژەكان ژمارەی پەرلەمانتاران هەرچەندێك بێت پەرلەمان كاری خۆی دەكات".