کوردستانی

ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ مستەفا کازمی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا-

بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بە سەردانێك بێتە هەرێمی كوردستان و سەرەتا لە هەولێر چاوی بە بەرپرسانی باڵای هەرێم دەكەوێت، بڕیاریشە سبەی بێتە سلێمانی و چاوی بە بەرپرسانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بكەوێت.

سەرچاوەیەك لە شاندی دانوستانكاری هەرێم لە بەغداوە بە مەودا میدیای وت "ئەمڕۆ شاندی هەرێم كە لە بەغدایە دەگەڕێتەوە بۆ هەرێمی كوردستان و ئەنجامی گفتوگۆكان بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرێنی بوون".

وتیشی"بەهۆی ئەوەی گفتوگۆی شاندەكە ئەرێنی بووە، بڕیارە ئەمڕۆ مستەفا كازمی سەردانی هەولێر بكات و لەسەرەتادا چاوی بە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی هەرێم و بەرپرسانی حكومەت بكەوێت، پاشانیش بۆ سبەی دەچێتە سلێمانی و چاوی بە بەرپرسانی باڵای یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان دەكەوێت".

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو"بڕیارە گفتوگۆی شاندی هەرێم و بەغدا لە هەولێر لەبارەی رێككەوتنی حكومەتی هەرێم و ناوەند درێژەیان پێبدرێت و رێككەوتنی هەرێم و بەغداش نزیكە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan