کوردستانی

لە رووداوێکدا شەش کەس بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداوێکدا شەش کەس بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو لە رووداوێكی هاتوچۆدا لەسەر رێگەی كەركوك – سلێمانی كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسی دیکەش برینداربوون، ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی چەمچەماڵ بڵاویكردەوە "شەوی رابردوو لەسەر رێگای سەرەكی كەركوك - چەمچەماڵ روداوێكی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل رویداوەو بەهۆیەوە پێنج هاوڵاتی برینداربوون و شۆفێری تویوتا لاندكرۆزەكە تایبەتەكەش گیانی لەدەستداوە كە بە رەگەز عەرەبە".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئۆتۆمبێلی گلایزەر لاندكرۆز لەكەركوكەوە بە ئاڕاستەی چەمچەماڵ هاتوون، پاشان لە یەكیانداوەو ئۆتۆمبێلی گلایزەرەكە پەڕیووەتە سایدی بەرانبەر خۆی و بەئۆتۆمبێلێكی مستەربۆشی باردا كێشاوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan