کوردستانی

زانیاری؛ رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا نزیکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیاری؛ رێککەوتنی هەرێمی کوردستان و بەغدا نزیکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش رایدەگەیەنێت هاتنی کازمی چارەسەری هەندێک کێشە دەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە سەردانەکەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت "سەردانی مستەفا کازمی بۆ هەرێمی کوردستان گرنگە، چونکە ئەم هاتنە چارەسەری هەندێک کێشە دەکات کە چارەسەر نابێت بەبێ کازمی".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاتنی مستەفا کازمی چەندین پەیام دەگەیەنێت بە وڵاتان بە تایبەت تورکیا، هەروەها لایەنە عەرەبەکان لە ناردنی پارە لەلایەن مستەفا کازمییەوە بۆ هەرێمی کوردستان ناڕازین ئەمەش پەیامێک دەبێت بۆ ئەوان کە خۆی سەردانی هەرێمی کردووە دەزانرێت 320 ملیار دینارەکە بۆچی خەرجدەکرێت".

سەبارەت بە رێککەوتنی نێوان بەغدا و هەرێمی کوردستان جەمال کۆچەر وتی "رێککەوتنی هەرێم و بەغدا لەسەر بابەتی بودجە نزیکە، بەڵام رێککەوتنی بەغدا و هەرێم لەسەر چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکان جارێ کاتی زۆری ماوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب