کوردستانی
زانیاری نوێ سەبارەت بە سەردانیکردنی مستەفا کازمی بۆ خاڵە سنوورییەکانی هەرێم
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، بەپێی هەندێک زانیاری بڕیار وایە کازمی سەردانی خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بکات.
عەمید فەخرەدین عەبدوڵڵا، فەرماندەی لیوای پاسەوانی سنووری لیوای 3ی سلێمانی بە مەودا میدیای وت "تاوەکو ئێستا بەفەرمی ئاگادار نەکراوینەتەوە لەوەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق سەردانی خاڵە سنوورییەکان دەکات یاخود نا".
ئاماژەی بەوەشکرد "بێگومان پێش ئەوەی سەردانی بکات ئێمە ئاگادار دەکرێینەوە لە سەردانیکردنی مستەفا کازمی بۆ خاڵە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان".
س.س

بیروڕا