کوردستانی

کۆڵبەرێکی 14 ساڵ بە سەختی بریندار دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێکی 14 ساڵ بە سەختی بریندار دەبێت
 مەودا میدیا- 

کۆڵبەرێکی مێردمنداڵی کورد لە کاتی کۆڵبەریدا لە بەرزاییەکانی نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە  لە ئێستادا لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێری پزیشکی دایە. 
 
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردووەتەوە، رۆژی یەکشەممەی رابردوو  6ی ئابی 2020 کۆڵبەرێکی مێرمنداڵ بە ناوی "مانی هاشمی" تەمەن 14 ساڵ و خەڵکی گوندی "شمشێر"ی پاوە، لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود کەوتە خوارەوە و بە سەختی بریندار بووە. 
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند کە، ئەو کۆڵبەرە مێردمنداڵە بە هۆی هەڵاتن لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێران تووشی ئەو رووداوە بوو و سەر و دەموچاوی بە سەختی بریندار بووە. مانی هاشمی ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی پاوە لە ژێر چاودێریی پزیشکی دایە. 
 
هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە مانی بە مەبەستی کڕینی مۆبایلی زیرەک بۆ خوێندنی ئۆنلاین خەریکی کۆڵبەری بووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب