کوردستانی
شایستە داراییەکانی جوتیاران بە کوێ دەگات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت حکومەتی عیراق تاوەکو ئێستا بە فەرمی داوای داتای شایستە داراییەکانی جوتیارانی نەکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات داتاکان ئامادەن.
سەردار قوربانی، وتەبێژی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "حکومەتی عیراق تاوەکو ئێستا بە فەرمی داوای داتای شایستە داراییەکانی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی نەکردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئێستادا یەکێک لە پرسە گرنگانەی کە گفتوگۆی لەسەر دەکرێت لە نێوان هەرێم و بەغدا شایستە داراییەکانی ساڵانی رابردووی جوتیارانە کە بڕە پارەیەکی زۆرە"، ئەوەشی خستەڕوو "هەر کاتێک حکومەتی عیراق داوای ئەو داتایانەمان لێبکات ئامادەیە و بۆیان دەنێرین".
س.س

بیروڕا